کەشوهەوای 964
ئەمشەو شەپۆلەکە کۆتایی دێت
بەفر و باران هەر ئەمڕۆی ماوە
964+
ژێوار خدر
زۆربەی ناوچەکانی هەرێم ئەمڕۆ سپیپۆشن و پلەکانی گەرما دابەزینێکی بەرچاو بەخۆیانەوە دەبینن، بەڵام بۆ سبەینێ بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی کاریگەریی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەرییەوە، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمانی کوردستان بە گشتی هەورە و بارانی مامناوەند لەگەڵ وردە بەفر و بەفری چڕ زۆربەی ناوچەکانی گرتووەتەوە، پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ 4 بۆ 6 پلە دابەزیون، بەڵام ئەم بارودۆخە تەنیا تا کاتەکانی ئێوارە بەردەوام دەبێت، بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان، لەگەڵ هاتنی شەودا کاریگەریی ئەم شەپۆلە کۆتایی دێت و کەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.
بۆ سبەینێ شەممە، پێشبینی دەکرێت ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا بێت و تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکان هەوری تەواو دەبێت،هەرچەندە نزمترین پلەکانی گەرما بۆ شەو 1 تا 2 پلەی دیکە دادەبەزن، بەڵام بەرزترین پلەی گەرمای رۆژ بەراورد بە ئەمڕۆ 1 بۆ 4 پلە بەرز دەبێتەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ کەمبوونەوەی کاریگەریی ئەو سەرما چڕەی رووی لە ناوچەکە کردووە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ :
هەولێر : 3 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 2 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 2 پلەی سیلیزی
دهۆک : 2 پلەی سیلیزی
سۆران : 1 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 3 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 3 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 3 پلەی سیلیزی
پیرمام : 1 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: -3 پلەی سیلیزی