بە نەخشى کوردستانى گەورە
ئاوێنە شکاوەکەى رۆژئاوا دروستکرایەوە
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
دواى ئەوەى چەکدارێکى سورى لە گەڕەکى شێخ مەقسودى شارى حەلەب لەناو ماڵێکى کورد ئاوینەیەکى شکاند کە بەنەخشەى کوردستانى گەورە دروستکرابوو، لە سلێمانى خانمێکى دەستڕەنگین ئاوێنەکەى دروستکردەوە.
سروە شەهاب کە خانمێکى دەستڕەنگین نەخشەسازێکى وردکارە، وەک وەڵامێک بۆ شکاندنى ئاوێنەکەى رۆژائاوا، لە دوکانەکەى خۆیدا، ئاوێنەیەکى گەورەى بە نەخشەى کوردستانى گەورە دروستکردووەتەوە.
سروە بە 964ـى وت،”ئەگەر بمانشکێنن و وردمان بکەن، دەبێت بزانن ئێمە جارێکى تر دروست دەبینەوە”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح