بێویژدانانە

خێزانێکى 5 کەسى خەڵکى کۆبانێ گولـلەبارانکران

964+

وریا فەتاح

خێزانێکی کوردی خەڵکی گوندی “کورک”ـی سەر بە کۆبانێ، لە کاتی هەوڵدانیان بۆ دەرچوون لە شاری رەققە، لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی کاتییەوە کۆمەڵکوژ کران.

بەپێى هەواڵى میدیاکانى رۆژئاوا، ئەم خێزانە کە لە 5 کەس پێکهاتبوون، لە کاتی هەوڵدانیان بۆ هەڵاتن لە شەڕ و بارودۆخی شاری رەققە، لەلایەن چەکدارەکانەوە دەستگیرکراون و پاشان “کۆمەڵکوژ” کراون.

بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان، تەرمی ئەندامانی خێزانەکە دوای کوشتنیان لەسەر رێگایەکی گشتی فڕێدراون.

سەرجەم ئەو کەسانەى ئەندامانی یەک خێزانن و بریتین لە:

محەمەد ئیسماعیل ساڵح (باوک)
سارە شاهین ساڵح (دایک)
یوسف محەمەد ساڵح (کوڕ)
لەیلا محەمەد ساڵح (کچ)
ئەڤین محەمەد ساڵح (منداڵ)

نەسرین عەبدوڵا: کۆبانێ لەژێر

نەسرین عەبدوڵا: کۆبانێ لەژێر "قڕکردن"دایە و داعش بە مۆدێلێکی نوێ گەڕاوەتەوە