لە سووریا

دەم پارتی لە قامیشلۆوە: دەمانەوێت کۆتایی بە شەڕی کورد و عەرەب بێت

964+

وریا فەتاح

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە شاری قامیشلۆوە داوای راگرتنی دەستبەجێی هێرشەکان بۆ سەر ناوچە کوردییەکانی سووریای کرد و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە لەبری چەک، پەنا بۆ دیالۆگ ببرێت.

شاندەکەی دەم پارتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، ئامانجی سەردانەکەیان پشتیوانیکردنە لە شارە کوردییەکان لەم دۆخە سەختەدا.

ئاماژەیان بەوەش کرد کە “سووریا وڵاتێکی دەوڵەمەندە بە پێکهاتە و ئایین و مەزهەبە جیاوازەکان و دەبێت هەمووان بە یەکسانی و برایەتی تێیدا بژین.”

“ساڵی رابردوو سووریا کۆمەڵکوژی گەورەی بەخۆوە بینی، ئێستاش هەمان سیناریۆ لە باکووری سووریا دووبارە دەبێتەوە،ناوچەکە لە قۆناغێکی زۆر مەترسیداردایە، بەڵام وڵاتانی دەرەوە تەنیا تەماشا دەکەن و هیچ هەڵوێستێکیان نییە”، دەم پارتى وا دەڵێت.

دەم پارتی جەختی کردەوە کە ئیدارەی ناوچەکە کار بۆ ڕێکخستنی سیستمێکی دیموکراسی دەکات کە لەسەر بنەمای یەکسانی و برایەتی گەلان بێت، نەک شەڕ و ماڵوێرانی.

دەم پارتی دژی درێژکردنەوەی چالاکی سەربازیی تورکیایه‌ ...

دەم پارتی دژی درێژکردنەوەی چالاکی سەربازیی تورکیایه‌ لە عێراق و سوریا