"هیواى ئازادى بۆ رۆژئاوا دەخوازێت"

خۆپیشاندان بۆ رۆژئاواو لە دایکبوونى دیلان محەمەدى پەیامنێر تێکەڵبوون

964+

وریا فەتاح

لە کاتێکدا سەرقاڵى رووماڵى خۆپیشاندانى پشتیوانى بوو بۆ کوردانى رۆژئاوا، ژمارەیەک لە پەیامنێر و رۆژنامەنوسانى هاوڕێى، لەناو گەرمەى خۆپیشاندانىى شەقامى سالمى سلێمانى، یادى لەدایکبوون بۆ دیلان محەمەد، پەیامنێرى 964، کرایەوە.

ئەمڕۆ 22.1.2026 کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادى لەدایکبوونى دیلان، بەڵام لەو رۆژەدا دیلان سەرقاڵى کارە رۆژنامەوانییەکانییەتى و لە کاتى رووماڵى خۆپیشاندانى سلێمانى، ژمارەیەک هاوڕێى رۆژنامەنوسى، دێنە لاى دیلان و لە ناوەڕاستى قسەکردندا، کێک پێشکەش بە دیلان دەکەن و پیرۆزبایى لەدایکبوونى لێدەکەن.

تەمەننا و خواستى دیلان لە کاتى فوکردن لە مۆمى تەمەنى، هیواى ئازادى بۆ کوردان و ئازادى بۆ رۆژئاواى کوردستان دەخوازێت.

ئێمەش لە تۆڕى میدیایى 964، پیرۆزبایى لەو پەیامنێرە ئازیزەمان دەکەین و هیواى تەمەندرێژى بۆ دەخوازین کە شەو و رۆژى خستۆتە سەریەک بۆ گەیاندنى راستییەکان و دەنگى خەڵک.

هەولێر لە پشووى سەرى ساڵدا: نزیکەى 90 هەزار گەشتیار و لە...

هەولێر لە پشووى سەرى ساڵدا: نزیکەى 90 هەزار گەشتیار و لەدایکبوونى 294 منداڵ