"رۆژئاوا سەرمایەتى"

مەسرور بارزانى: تا وەرزى سەرما تەواو دەبێت سووتەمەنى بۆ رۆژئاوا دەنێرین

964+

وریا فەتاح

هەتا دێت دۆخى رۆژئاواى کوردستان خراپتر دەبێت و ژمارەیەکى زۆر لە دانیشتوان ئاوارە بوون و لە سەرماى زستاندا پێویستیان بە نەوت و سوتەمەنییە، حکومەتى هەرێمى کوردستانیش بڕیاریدا، بە درێژایی وەرزی سەرما، سووتەمەنی بۆ رۆژئاوای کوردستان دابین دەکرێت.

پێشەوا هەورامانى وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە 964ـى وت،”لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە درێژایی وەرزی سەرما، سووتەمەنی بۆ رۆژئاوای کوردستان دابین دەکرێت.

وتیشى،”لە رێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە، سووتەمەنى پێویست بۆ رۆژئاوا دەنێردرێت”.

خاوەن خواردنگەیەک؛ 20%ـى داهاتەکەى دەبەخشێتە رۆژئاوا

خاوەن خواردنگەیەک؛ 20%ـى داهاتەکەى دەبەخشێتە رۆژئاوا