"ئامادەم چەك بكەمە شانم"

مامۆستا قادر باینجانی: ئەوانەی دەڵێن ژن چەك هەڵنگرێ لەئاین نەگەیشتوون

964+

ئەحمەد محەمەد – سلێمانی

هەمیشە لە ژێر ناوی ئایەتی ئەنفال، كورد چەوسانەوەی بەخۆوە بینیوە و كراوەتە ئامانج، مامۆستایەكی ئاینی دەڵێت، ئەو ئایەتە بۆ كورد نەهاتووە و كاتی خۆی بۆ ئەو كافرانە هاتووە كە هێرشیان كردووەتە سەر ماڵی پێغەمبەری ئیسلام.

مامۆستا قادر محێدین قسەی بۆ 964 كردووە و دەڵێت، كورد هەمیشە سینە پاك بووە و باوەشی بۆ هەموو نەتەوەیەك كردووەتەوە، بەداخەوە دورووبەرمان زاڵمن و هەمیشە دەچەوسێنرێینەوە.

دەشڵێت، ئەنفال بۆ كورد نەهاتووە، بەڵكو بۆ ئەو كافرانە بووە كە چوونەتەسەر ماڵی پێغەمبەر و تاڵانیان كردووە، بەڵكو بە پێچەوانەوە ئەوان هاتوون گەلەكۆمە لە كورد دەكەن.

وەك باسیشی دەكات، ئەوانەی دەڵێن ژن نابێت چەك هەڵگرێت لەئاین نەگەیشتوون، سبەی هێرش بكرێتە سەر كوردستان دەبێتە فەرز كچەكەم بە چەقۆیەكیش بێت دەبێت بەرگری لە نیشتیمانەكەی بكات، ئەو لەبارەی رۆژئاوا ئاوا قسەدەکات و هەڵوێستی دەردەبرێ،.

دەشڵێ، هەركەسێك لە ناو خاكی خۆیدا هێرشی بكرێتەسەر و بكوژرێت بەشەهید لەقەڵەم دەدرێت، بۆیە بەرگری لە خاكی خۆت شەرەفە و نەیكەیت دەڕوات.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

کەمپینەکان هاوکاری بۆ رۆژئاوا کۆدەکەنەوە

کەمپینەکان هاوکاری بۆ رۆژئاوا کۆدەکەنەوە