وەک پشتیوانییەک بۆ کوردانی رۆژئاوا

خاوەنکارێکی سلێمانی چاڵێنجی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دەکات

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

خاوەنی کافێیەک لە سلێمانی بە کارێکی جیاواز دەیەوێت هەڵوێستێکی نیشتمانی وەربگرێت و چاڵێنجی کافێ و شوێنە گەشتیارییەکانی سلێمانی دەکات ئاڵای کوردستان هەڵبکەن و بەم هەڵوێستەش پشتگیری خۆیان بۆ رۆژئاوا و بەرخۆدانەکەیان رابگەیەنن.

سەهەند سەلام خاوەنی کافێکەیە، قسەی بۆ 964 کرد و وتی، “کاتێک سەردانی وڵاتانی دەرەوە دەکەین دەبینین هەمووان لە شوێنە گشتییەکان ئاڵای وڵاتەکانیان هەڵداوە، ئێمەش ئەم باردودۆخەی رۆژئاوامان بەهەل زانی بۆ ئەوەی پشتیوانی خۆمان بۆ کوردانی رۆژئاوا رابگەیەنین و ئەگەر نەتوانین شەڕیش بکەین ئاڵاکەمان پیشانی ئەو گەشتیارانە بدەین کە روو لە وڵاتەکەمان دەکەن و بڵێین ئێرە کوردستانە و دەمانەوێت لەم رێگەیەوە زیاتر دۆزی کورد بناسێنین”.

وتیشی، ئەو کەسانەی چاڵێنجم کردوون بەدەم داواکارییەکەوە هاتوون و دەمانەوێت ئاڵای کوردستان لە هەموو کوچە و کوڵانێکی شار هەبێت و تەنیا بۆ ئێستاش نا، بەڵکو بۆ هەمیشەیی بمێنێتەوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

سەهۆڵەکە ئاڵای کوردستانی هەڵکرد؛ شامم کرد بە کۆبانی

سەهۆڵەکە ئاڵای کوردستانی هەڵکرد؛ شامم کرد بە کۆبانی