لە سلێمانى
بورغوى بانگەشە تەڵەى خۆپیشاندەرانە
964+
دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى
هەڵبژاردن تەواو بوو و هەموو لایەنەکان حەق و حسابى خۆیان وەرگرت، بەڵام هێشتا ئەو بورغوانەى پۆستەرى کاندیدانى پێ هەڵواسرابوو، لەسەر شەقامى سالم لانەبراون و ئەمڕۆ وەک تەڵەبوون بۆ خۆپیشاندەران.
لە کاتێکدا، سەدان کەس لە سلێمانى بۆ پشتگیرى لە خوشک و براکانیان لە رۆژئاواى کوردستان، لەسەر شەقامى سالم گردبوونەوە، بەڵام پەیامنێرى 964 سەرنجى چووەتە سەر ئەو بورغوانەى کە لە کاتى بانگەشە پۆستەرى کاندیدانى پێهەڵواسرابوو و تائێستا لانەبراون.
بەپێى ئەو دیمەنانەى 964 تۆمارى کردووە، ژمارەیەک لە خۆپیشاندەران، لەکاتى رێڕۆشتنیان پێیان بەر ئەو بورغوانە دەکەوتن و زۆرێکیان خەریک دەبوو بکەون.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح