"هەمەچەشنی دەکات"

سۆمۆ پلانێک بۆ بەرزکردنەوەی بەهای نەوتی عێراق راگەیاند

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەمڕۆ چوارشەممە، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) پلانێکی بۆ بەرزکردنەوەی بەهای نەوتی عێراق لە رێگەی هەمەچەشنکردنی بازاڕەکانەوە راگەیاند، دەڵێ، پشت بە سیستەمێکی نەرم و لێکۆڵراوە دەبەستێت بۆ جوڵەی هەناردەکردن بە گونجاوی لەگەڵ بازاڕی جیهانیدا.

بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە عەلی نەزار شەتری، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت پشت بە سیستەمێکی تەواوکاری لە داتای ورد دەبەستێت کە ئاستەکانی هەناردەکردن، رۆیشتنی بارکردن، و ئاڕاستەکانی خستنەڕوو و داواکاری لە بازاڕە سەرەکییەکاندا دەگرێتەوە، ئەمەش ڕێگە بە پلاندانانێکی نەرم و لێکۆڵراوە دەدات بۆ جووڵەی هەناردەکردن بە شێوەیەک کە لەگەڵ دۆخی بازاڕی جیهانی و بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی (ئۆپێک) بگونجێت.

کۆمپانیاکە لە رێگەی کەناڵی فەرمی و هونەریی رێکخراوەوە لەگەڵ وڵاتانی ئەندام هەماهەنگی دەکات، کە ئاڵوگۆڕی داتا، بەشداریکردن لە کۆبوونەوە هونەرییەکان و لیژنە تایبەتمەندەکان، و پەیوەندی بەردەوام دەربارەی پێشهاتەکانی بازاڕ و تەحدیاتە کتوپڕەکان دەگرێتەوە بەشداربێ.

ئەو وتی، هەماهەنگییەکە زامنکەری پابەندبوونێکی بەکۆمەڵە بە سیاسەتە رێککەوت لەسەرکراوەکان، و متمانە لە نێوان وڵاتانی بەرهەمهێنەر بەهێز دەکات، کە ئەمەش رەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر هاوسەنگی خستنەڕوو و داواکاری و سەقامگیری بازاڕی نەوتی جیهانی.

شەتری لەبارەی ڕۆڵی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت، وتی، تەنیا لە لایەنی بازرگانیدا سنووردار نییە، بەڵکو درێژ دەبێتەوە بۆ بەشداریکردن لە بەدەستهێنانی سەقامگیری بازاڕ و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی عێراق لە چوارچێوەی سیستەمێکی نێودەوڵەتیدا کە پشت بە هاوکاری و هەماهەنگی دەبەستێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجە هاوبەشەکان کە خزمەت بە بەرهەمهێنەران و بەکاربەران بە یەکسانی دەکات.

بڕیارە، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت راپۆرتی رۆژانە و هەفتانە و مانگانە ئامادە دەکات کە چاودێری دۆخی بازاڕ دەکەن لە رووی خستنەڕوو و داواکاری و پێشهاتە جیۆسیاسییەکانەوە، و لە رۆشنایی ئەم لێکۆڵینەوانەدا بڕیار دەدرێت کە بەشدار دەبن لە سەرخستنی پرۆسەی بەبازاڕکردن بە ڕەچاوکردنی ئامانجەکانی رێکخراوەکە لە بەدیهێنانی سەقامگیری لە بازاڕی جیهانیدا.

ئابووری عێراق بە شێوەیەکی گەورە پشت بە داهاتە نەوتییەکان دەبەستێت بۆ دابینکردنی بودجەی گشتی، و پشتیوانی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان، و جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی گەشەپێدان، کە ئەمەش فشارێکی بەردەوام دروست دەکات بۆ زیادکردنی داهاتەکان”، بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە وتی، هەر زیادبوونێکی لێکنەکۆڵراوە لە خستنەڕووی نەوتدا رەنگە ببێتە هۆی فشار بۆ دابەزینی نرخەکان، کە ئەمەش رەنگدانەوەی نەرێنی دەبێت لەسەر داهاتی گشتی تەنانەت ئەگەر بڕە هەناردەکراوەکانیش زیاد بکەن.

"پێویستە سەرجەم کۆمپانیاكانی هەرێم نەوت رادەستی سۆمۆ بکەن"