لای پارکی شانەدەر

هەولێر دەستی هاوکاری بۆ رۆژئاوا درێژدەکات و کەمپینی راگەیاند

964+

ئەحمەد مستەفا

لە هەولێر، بە سەرپەرشتیی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری شار گەورەترین کەمپینی مرۆیی بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ لێقەوماوان و ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان راگەیەندرا.

ئەم هەنگاوە وەک بەدەمەوەچوونێکی بەپەلە بۆ دۆخی ناهەمواری هاوڵاتییانی کوردی رۆژئاوا.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21.1.2026، لە دیوانی پارێزگا کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو، پارێزگار، جێگری پارێزگار و قایمقامی ناوەندی و سەرۆکی شارەوانیی هەولێر، لەگەڵ سەرۆکانی ژووری بازرگانی، یەکێتیی بەڵێندەران، یەکێتیی هاوردە و هەناردەکاران، نوێنەرانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ژمارەیەک لە بازرگانان، بڕیار لەسەر دەستپێکردنی ئەو هەڵمەتە درا.

پارێزگاری هەولێر لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاندووە، خەڵکی هەولێر هەمیشە بە بەخشندەیی و میهرەبانی ناسراون، بۆیە لەم دۆخە نەخوازراوەی بەسەر خوشک و برایانمان لە رۆژئاوای کوردستان هاتووە، بە ئەرکی خۆمانی دەزانین لە رووی مرۆییەوە بەدەم بانگەوازەکەوە بچین و هاوکارییان بکەین.

سەبارەت بە میکانیزمی بەڕێوەچوونی کەمپینەکە، پارێزگاری هەولێر وتی، سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون دەست بە ئامادەکاری بکەن، بڕیارە لە سبەینێوە لە بەردەم “پارکی شانەدەر” گەورەترین خێوەت هەڵبدرێت بۆ وەرگرتنی هاوکارییەکان، وە هاووڵاتییان، خێرخوازان و کۆمپانیاکان دەتوانن لەو شوێنە هاوکارییەکانیان پێشکەش بکەن.

ئەم هەینییە لە مزگەوتەکانی کوردستان باسی دەستدرێژییەک...

ئەم هەینییە لە مزگەوتەکانی کوردستان باسی دەستدرێژییەکانی سەر رۆژئاوا دەکرێت