لە سلێمانییەوە
گەنجان پەیتا پەیتا بەڕێدەکەون بۆ رۆژئاوا
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
لە شاری سلێمانیەوە پەیتا پەتیا گەنجان خۆیان ساز و ئامادە دەکەن و دەیانەوێت بە پاس بەرەو رۆژئاوای کوردستان بۆ پشتگیری بەڕی بکەون.
یەکێک لەو گەنجانەی لە تەکیەی کاکەمەندەوە هاتووە و دەڵێت، کاتی ئەوەیە بچینە رۆژئاوا و لەوێ بەرگری لە برا کوردەکان بکەین، چونکە کوردبوون شەرەفە.
دەشڵێت، ئامادەم گەیشتمە ئەوێ شانبەشانی ئەوان چەک هەڵگرم و خەبات بکەم چەنکە ئەمە رۆژی یەکبوونە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی