"ئەو بەردەرگایە بەرنادەین و بەیانیش دێینەوە"

بۆ پاڵپشتی لە رۆژئاوا هاوڵاتیان لەبەردەم کونسوڵخانەی ئەمریکا گردبوونەوە

964+

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

هاوڵاتیان  بە گەنج  و پیر و منداڵەوە بۆ پاڵپشتی لە رۆژئاوا چوونە بەردەم کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر و دەڵێن، ئەمریکا هەمیشە پشتی لە کورد کردووە.

چالاکوانێکی سۆشیال میدیا بۆ مایکی 964 دەڵێت، یەک لەو شتانەی بەردەوام کورد تووشی ئازار دەکات، جگە لە دوژمنانی، سیاسیەتی ئەمریکایە، چونکە بەردەوام پشت لە کورد دەکات.

گەنجان بە گڕوتینەوە لەبەردەم کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر داوای مافی کوردان دەکەن و دواتریش بە ئاڵای کوردستانەوە چوونە سەر شەقامەکان.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

کۆیە؛ کوردی رۆژئاوان و بۆ پشتیوانی کەسوکاریان هاتوونە...

کۆیە؛ کوردی رۆژئاوان و بۆ پشتیوانی کەسوکاریان هاتوونەتە سەر شەقام