كوردان لە بەردەم كونسڵخانەی ئەمریكا خۆپێشاندان دەكەن
سەیڤ كۆبانێ، سەیڤ رۆژئاوا
964+
ئەحمەد شەمزین
ئەمشەو، كە بەرەبەیانی سێشەممە 20.1.2026ـە، لە هەولێر ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیانی كوردستان و بە تایبەتی كوردانی رۆژئاوا، كە لە هەولێر نیشتەجێن، چوونە بەردەم كونسڵخانەی ئەمریكا و داوا دەكەن رۆژئاوای كوردستان بپارێزرێت.
هاوڵاتیان بە پیر و گەنج و ژن و منداڵەوە چوونەتە بەردەم كونسڵخانە نوێیەكەی ئەمریكا لەسەر رێگەی هەولێر پیرمام و داوای وەڵامی ئەمریكییەكان دەكەن.
هاوڵاتییەكی كورد بە 964ی وت، دژی هێرشی گرووپە چەكدارەكانی سەر بە حكومەتەكەی ئەلشەرع هاتووینەتە سەر شەقام، كە دەستیان بە هێرش و پەلاماردانی خەڵكی رۆژئاوای كوردستان كردووە.
هاوڵاتییەكی دیكەش دەڵێت، ئەمشەو تا بەیانی لێرە دەبین و ناچینەوە، داوا دەكەین بە هەموو شێوەیەك پاڵپشتیی كوردانی رۆژئاوا بكرێ دژی هێرشی گرووپەكان، كە وەكو داعشن.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
حۆپێشاندان
7.1 پله
بوومهلهرزهیهكی بههێز كهناراوهكانی مالیزیای ههژاند
1600 خێزان سوودمەند دەبن
هاوکارییەکانى خورماتوو گەیشتنە رۆژئاوا
رۆڵى خەڵکى باشور بەرز دەنرخێنن
وەزعى رۆژئاوا باشە؛ هاوڵاتیان بۆ مایکى 964 قسە دەکەن
مەیدانی راهێنانی تهقه دەگوازرێتەوە گوندی قەرەدەرە