ترەمپ و شەرع بە تەلەفۆن قسەیان كرد

“مافەكانی كورد لە چوارچێوەی سوریا زامن بكرێت”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆكایەتی حكومەتی كاتیی سوریا بڵاویكردەوە، ئەمشەو سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكی كاتیی سوریا پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجام دا و باس لە مافەكانی گەلی كوردیش كراوە.

ئەمشەو ئاژانسی هەواڵی سوریا راگەیاندراوی حكومەتی وڵاتەكەی بڵاوكردەوە، كە باس لەوە دەكەن سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترەمپ و سەرۆكی كاتیی سوریا ئەحمەد ئەلشەرع بە تەلەفۆن قسەیان كردووە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سوریا، ئەمەش دوای چەند کاتژمێرێک دێت لە هەڵکشانی رووداوەکان و هەڕەشەکان لە هەڵاتنی ئەندامانی داعش لەو زیندانانەی كە هێزەكانی سەر بە حكومەتی سوریا كۆنتڕۆڵیان كردووە و پێشتر لە ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بوون.

بە قسەی سەرۆکایەتیی كاتیی سوریا، “ئەلشەرع و ترەمپ گرنگیی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سوریا و سەربەخۆیی سوریایان دووپاتکردەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ هەموو هەوڵەکان دووپاتکردەوە، کە ئامانجیان بەدیهێنانی سەقامگیرییە”.

هەروەها سەرۆکایەتیی كاتی سوریا لە درێژەدا رایگەیاند، کە هەردوو سەرۆک “جەختیان لەسەر زامنکردنی مافەکانی گەلی کورد لە چوارچێوەی دەوڵەتی سوریادا کردووەتەوە و “کۆک بوون لەسەر بەردەوامی هاوکاری لە بەرەنگاربوونەوەی داعش و کۆتاییهێنان بە هەڕەشەکانی”.

كۆمپانیا نەوتییەكانی ئەمریكا بەرەو سوریا بەڕێوەن

كۆمپانیا نەوتییەكانی ئەمریكا بەرەو سوریا بەڕێوەن