سەرما و بەفرە

سۆران لە ناوەندەكانی خوێندن كردی بە پشووی فەرمی

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

پەروەردەی سۆران رایگەیاند، بەهۆی نالەباری كەشوهەوا و هاتنی شەپۆڵی بەفر و باران، سبەی لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن كرایە پشوو.

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سۆران كەمێك پێش ئێستا بڵاویكردەوە، دوای راوێژ لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قایمقامەکان و وەرگرتنی دوایین راپۆرتی کەشناسی لەسەر هاتنی شەپۆڵێکی بەفر و بارانی سەرتاسەری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، هەروەها دابەزینی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر، بۆ سەلامەتی گیانی پەروەردەکاران و قوتابیانی ئازیز، بەهۆی نالەباری کەشوهەوا و ئەگەری دروستبوونی شەختە بە تایبەت لە بەشێکی سنوورەکە، بڕیاریان دا بە پشووی فەرمی لە سەرجەم قوتابخانەکانی (حکومی و ناحکومی) و پەیمانگەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردە، بۆ سبەی سێشەممە 20.1.2026.

سبەینێ لەم شوێنانە پشووە؛ منداڵەکانتان مەنێرن بۆ قوتا...

سبەینێ لەم شوێنانە پشووە؛ منداڵەکانتان مەنێرن بۆ قوتابخانە