هەر مسقاڵێک نزیکەی 20 هەزار دیناری چووەسەر - وێنە؛ ئەرشیفی 964
بزانە عەیار 21 بەچەندە؟
زێڕ فڕی؛ هەر مسقاڵێک نزیکەی 20 هەزار دیناری چووەسەر
964+
شۆڕش قادری
زێڕ گرانتر بوو و هەر مسقاڵێک نزیکەی 20 هەزار دیناری دیکەی چووەسەر، ئەمڕۆ هەر مسقاڵێک زێری عەیار 21 بە 975 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 19.1.2026 نرخی یەک ئۆنسی زێڕ بە 4675 دۆلار دیاریکراوە و نرخی دۆلاریش بە 147 هەزار و 300 دینار هەژمار کراوە، هەر مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 975 هەزار دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ بە 957 هەزار دینار بوو.
بەرمەبناى نرخى ئۆنسەى زێڕ، سەندیکاى زێرەنگەرانى هەولێر، نرخى هەر مسقاڵێک زێڕى لە بازاڕەکانى بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەی خوارەوە دیاری کردووە:
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە ملیۆنێک و 20 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 975 هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 835 هەزار دینارە.
یەک ئۆنسە زێڕ 30 گرام و 100 سەنتە، بەو پێیەى هەر مسقاڵێک زێڕ پێنج گرامە، بەمە یەک ئۆنسە 6 مسقاڵ و 250 گرام زێڕە.