لەبەر شەختە و بەستنی

تا بازگەی تاسڵوجە رێگەگە خوێڕێژ کراوە

964+

ئەحمەد مستەفا

بۆ رێگریکردن لە حاڵەتی نەخوازراو و رووداوی هاتوچۆ، تیمە فریاگوزارییەکانی قایمقامیەتی سلێمانی رێگەی تاسڵوجە ـ بازگەی تاسڵوجەیان خوێڕێژکرد، تا رێگەکە لە بەستنی تەواوەتی بپارێزن.

رائیدی هاتوچۆ، دانا عوسمان نوێنەری هاتوچۆی سلێمانی لە قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی بە پێگەی فەڕمی هاتوچۆی سلێمانی وتووە، پلانیان وایە لەهەر حاڵەتێکی بەستن و شەختە لە رێگە و شەقامەکان، پێشوەختە لەلایەن تیمەکانی ئاوەدانکردنەوەی سلێمانییەوە رێگاکان خوێڕێژ بکرێن.

ڕائید دانا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ژێر رێنمایی و فەرمانی بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی و تەواوی لیژنەکان بەتایبەت لیژنەی فریاگوزاری شاری سلێمانی ئەم کاری خوێڕشتنە لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتییان و کارئاسانی بۆیان ئەنجام دەدرێت.

وەک خۆی باسی دەکات، تا بەدووربن لە هەر رووداوێکی نەخوازراو و بتوانن بە سەلامەتی رێگاو شەقامەکان بەکاربهێننم قسەکانی ئەو ئەفسەرە لە کاتێکدایە، بەهۆی درستبوونی شەخت و خلیسک بوونی رێگاکە، تائێستا تیمەکانی هاتوچۆ بە کاتی رێگەکەیان لەبەر سەلامەتی هاوڵاتیان داخستووە.

بەفر و بارانەکە دەگات و کەشەکە تەواو زستانی دەبێت

بەفر و بارانەکە دەگات و کەشەکە تەواو زستانی دەبێت

رێگەی عەربەت بەرەو ئاسایبوونەوە دەچێ و تاسڵوجە لۆدەکە...

رێگەی عەربەت بەرەو ئاسایبوونەوە دەچێ و تاسڵوجە لۆدەکەی ماوە