18 کیلۆمەتری ماوە

کارکردن لەرێگای دەربەندیخان – زەڕایەن دەستیپێکردەوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

دوای نزیکەی مانگێک لە راگرتنی کارەکانی رێگای زەڕایەن بۆ دەبەندیخان، بەھۆی خەرجنەکردنی پارە بۆ کۆمپانیای جێبەجێکار، بەڵام لە دوێنێ شەممەوە کۆمپانیاکە دەستی بە کارکردن کردووەتەوە.

رابەر سەعید، بەڕێوەبەر و ئەندازیاری پرۆژەکە بە 964ـی وت، “لە دوێنێ شەممەوە دەستمانکردووەتەوە بە کارکردن لە رێگای دەربەندیخان بۆ زەڕایەن و بەردەوام دەبین لە کارەکانمان”.

“پارەمان بۆ خەرجنەکراوە جارێ، بەڵام بەڵێنمان پێدراوە پارەمان بۆ خەرجبکرێت بۆیە ئیمەش دەستمانکردووەتەوە بە کارکردن لە رێگاکە” ،رابەر سەعید وای وت.

ئاماژەی بەوەش کرد، درێژی رێگاکە نزیکەی 18 کیلۆمەترە، تا ئێستا نزیکەی 15%ى کارەکانی تەواو کراوە.

رێگاکە لە زەڕاینەوە دەست پێدەکات و پێشتر تا گوندی میرەدێ تەواو کرابوو بەڵام ئەوەی ماوە تا بەردەم تونێلی دەربەندیخانە و هێشتا تەواو نەکراوە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

کارکردن لە رێگای دەربەندیخان - سلێمانی راوەستاوە

کارکردن لە رێگای دەربەندیخان - سلێمانی راوەستاوە