"سوپا بە متمانە و بەرپرسیارێتی رەفتار بکات"
وەزارەتی بەرگری سوریا سەرجەم كردەوە سەربازییەكانی لە تەواوی بەرەكانی شەڕدا راگرت
964+
فەرهاد حەسەن
دوای راگەیاندنی رێككەوتنێكی نوێ لە نێوان هەسەدە و دیمەشق، وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە، راگرتنی كردەوە سەربازییەكانی لە تەواوی بەرەكانی شەڕ راگەیاند.
وەزارەتی بەرگری سوریا ئەمشەو لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەسەر بنەمای ئەو رێككەوتنەی ئەحمەد شەرع لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات ئەنجامیداوە، ئاگربەست لە تەواوی بەرەكان و راگرتنی كردەوە سەربازییەكان لەناوچە جیاوازەكانی پێكدادان رادەگەیەنین.
بەپێی راگەیەندراوەکە، سەرجەم دەروازەی شوێنەکان دەکرێنەوە و هاوڵاتیان دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و دامو دەزگاکانی دەوڵەتیش کاری ئاسایی خۆیان بۆ خزمەتی هاوڵاتیان دەستپێدەکەنەوە.
هەر بەپێی راگەیەندراوەکە، تەواوی یەکەکانی ناو سوپا راسپێردراون کە جێگەی متمانە و بەرپرسیارێتی بن بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و سەروماڵیان و گەڕاندنەوەی هێمنی و ئارامی بۆ ناوچەکان.