"بەتۆمەتی بەرتیل وەرگرتن"

ئەفسەرێکی پۆلیسی کەرکوک بە زیاتر لە پێنج ساڵ زیندانی سزادرا

964+

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەری پێشووی نەهێشتنی تاوان لە بنکەی ئازادی کەرکوک بە زیاتر لە پێنج ساڵ زیندانی سزادرا و لە پۆستەکەشی دوورخرایەوە.

چەند مانگێک بەر لە ئێستا دەستەی دەستپاکی کەرکوک، عەقید سامان رەمەزان بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوان لە بنکەی ئازادی بەتۆمەتی بەرتیل وەرگرتن دەستگیر کرد.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک بە 964ـی وت، “ئەمڕۆ یەکشەممە 18.1.2026 دادگای کەرکوک لە دوایین دانیشتنیدا سزای زیندانی بۆ ماوەی پێنج ساڵ و مانگێکی بەسەر ئەو ئەفسەرەدا سەپاند و لە کارەکەشی دوورخرایەوە، بەو پێیەی بەپێی یاسا هەر ئەفسەر و کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان بۆ هەشت مانگ و زیاتر زیندانی بکرێت، لەسەرکار لادەبرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، عەقید سامان رەمەزان چەند سکاڵایەکی دیکەشی لەسەرە و هێشتا لەسەر ئەو سکاڵایانە دادگایی نەکراوە.

لە کەرکوک 60 پۆلیس و ئەفسەر لەسەر نۆرەبڕی لابران

لە کەرکوک 60 پۆلیس و ئەفسەر لەسەر نۆرەبڕی لابران