لە رێگەى درۆنەوە
یەپەژە گورزێکى کوشندەى لە سوپاى سوریادا
964+
وریا فەتاح
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، هێزەکانیان و یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە)، لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە چەکدارانی “حکومەتی کاتی”یان لە ناو جەرگەی شاری تەبقە کردووەتە ئامانج.
ناوەندەکە بەم شێوەیە باسى هێرشەکەى کردووە:
هێرشەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 18.1.2026 ئەنجامدراوە.
ئامانجەکە چەکدارانی “بەکرێگیراوی” سەر بە تورکیا بوون لە ناو شاری تەبقە.
هێرشەکە کوژراو و برینداری زۆری لەرڕیزەکانی ئەو چەکدارانەدا لێکەوتووەتەوە.
ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە کە ساتەوەختی بۆردومانەکە و تەرمی چەکدارەکان نیشان دەدات، کە تێیدا شڵەژانێکی زۆر لە ریزەکانیاندا دروست بووە.
ئەم پەرەسەندنە لە کاتێکدایە کە ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا لەژێر هێرش و ئاڵۆزییەکی سەربازیی بەردەوامدان.