"زەرەرمانە"

نرخی مریشک دابەزیوە و بەرزبوونەوەی ئاسان نییە

964+

ئەحمەد مستەفا

ئەگەرەکان بۆ ئەوەی، تاوەکو مانگێکی دیکە تەنیا گۆڕانکارییەکی کەم بەسەر نرخەکەیدا بێت، ئەگینا ئێستا یەک کیلۆ مریشک تەنیا دوو هەزار و 500 دینار دەکات.

ئەوەش بەراورد بە رۆژانەی رابردوو، کە هەر کیلۆیەک دوو هەزار و 800 بۆ سێ هەزار دیناری دەکرد، نرخی مریشك لە بازاڕەكانی هەرێم ڕووی لە دابەزین كردووە، هۆکاری سەرەکی نەبوونی هاوردەیە بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.

ئەمڕۆ شەممە 17.1.2026، نازم عەبدوڵا، سەرۆكی لقی سلێمانی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، تێچووی کیلۆیەک مریشک دوو هەزار و 400 دینار لەسەر خاوەنی کێڵگە پەلەوەرییەکان دەکەوێت، ئەگەر کیلۆیەک مریشک بە سێ هەزار و 500 دیناریش بفرۆشرێ هەر زیان دەکەین.

بە گوێرە نرخی دوکان و فرۆشگەکانی مریشک فرۆشتن بێت، مریشک لە بازاڕدا لە باشترین حاڵەت ئێستا دوو هەزار و 500 دینار دەکات بۆ یک کیلۆ، هەروەها مریشکی پیری یەک کیلۆی لە سێ هەزار دینارەوە دەستپێدەکات.

بە قسەی نازم عەبدوڵا، ئێستا لە دۆخێکدان رۆژانە نازانن نرخی راست و دروستی مریشک چەندە، ئەو وتی، هەندێک کات کڕیارەکان نرخی مریشک دیاری دەکەن نەک ئێمە، ئەمەش زیانێکی زۆری بە ئێمە گەیاندووە، چەندین جار بە تیمی حکومەتمان وتووە کە پێویستە بۆرسەیەک دابنرێت تا نرخی مریشک بەشێوەی رۆژانە جێگیربکرێ.

بە داتای کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان، سلێمانی پێویستی ناوخۆی ساڵانە 147 هەزار تۆن مریشکە، بەڵام ئەوان لەو ماوەیەدا 400 هەزار تۆن بەرهەمدەهێنن و زیاتر لە 250 هەزار تۆن زیادەی بەرهەمیان هەیە و بۆیان ساغ ناکرێتەوە، هەزار و 960 کێڵگەی یاسایی و نزیکەی 700 پرۆژەی پەلەوەری نایاسایی هەیە و بەرهەمی گۆشتی مریشک دابیندەکەن.

کشتوکاڵی عێراق هاوردەکردنی مریشکی ساغ و پارچەکانی قەد...

کشتوکاڵی عێراق هاوردەکردنی مریشکی ساغ و پارچەکانی قەدەغە دەکات