كۆبوونەوەی گرنگ بەڕێوەدەچن

دوو نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا و فەرماندەی هەسەدە لە هەولێرن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

هەریەكە لە ماركا ساڤایا نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری عێراق و تۆم باراك نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا، لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات جەنەڕاڵ مەزلوم عەبدی لە هەولێرن.

ئەمڕۆ هەولێر شایەتی كۆبوونەوەیەكی گرنگ و یەكلاكەرەوەیە بۆ پرسی سوریا و رۆژئاوای كوردستان و دواپێشهاتەكانی حەلەب، بەپێی سەرچاوە میدیاییەكانی كوردستان و عێراق، ئەمڕۆ شەممە 17.1.2026  هەریەكە لە ماركا ساڤایا نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری عێراق و تۆم باراك نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا، لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات جەنەڕاڵ مەزلوم عەبدی لە هەولێرن.

هەروەك پێشتر ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆری ئەمریكی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ بە دەستپێشخەریی سەرۆكی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، كۆبوونەوەی مەزڵوم عەبدی و تۆم باراك لە هەولێر بەڕێوەدەچێت، بە ئامانجی جێبەجێكردنی پرۆسەی تێكەڵكردنی هێزەكانی سوریای دیموكرات بە سوپای عەرەبی سوریا و دووپاتكردنەوەی پاراستتی مافە سیاسی و كولتوورییەكانی كورد لە دەستووری نوێی سوریا.

هاوكات میدیا عێراقییەكان رایانگەیاندووە، مارك ساڤایا نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ عێراق، گەیشتووەتە هەولێر، بەڵام ئامانجی سەردانەكەی و بەرنامەی كارەكانی باس نەكراوە.

هەسەدە: دیمەشق 170 هەزار مەدەنی لە دێرحافر دەخاتە مەترسی...

هەسەدە: دیمەشق 170 هەزار مەدەنی لە دێرحافر دەخاتە مەترسییەوە