بڕیارە بەمنزیکانە بەکەسوکاری شاد ببێتەوە

پیاوێکی خەڵکی هەڵەبجە دوای 30 ساڵ لە ئێران دۆزرایەوە

964+

ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

بڕوا مەجید – شارەزوور

پیاوێکی خەڵکی پارێزگای هەڵەبجە دوای 30 ساڵ لە ئێران دۆزرایەوە و بڕیارە بەمنزیکانە بە کەسوکاری شاد ببێتەوە.

سەردار ئەحمەد خەڵکی گوندی پریسە سەربە پارێزگای هەڵەبجە، ساڵی 1996 و لە تەمەنی 17 ساڵیدا وەک زۆربەی گەنجانەی ئەو کاتی هەرێمی کوردستان، بۆ کار و کەسابەت رووی لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کردووە و لەو کاتەوە کەسوکاری لێی بێ خەبەربوون.

کەسێکی نزیکی سەردار ئەحمەد بە 964ـی وت، نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر ڤیدیۆیەکیان بەدەست گەیشتووە، لە ڤیدیۆکەدا کوڕەکەیان دەردەکەوێ و قسە دەکات، پێیانڕاگەیاندوون کە کوڕەکەیان لە شاری شیرازە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەگەڵ ئەنجومەنی گوندی پریس لە هەوڵدان دوای ئاساییبوونەوەی دۆخی ئێران و لەڕێی کونسوڵخانەی ئێران لە هەرێمی کوردستان بچنە ئەو وڵاتە و کوڕەکەیان بهێننەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

دوای 28 ساڵ لە ئەفریقا دۆزرایەوە

دوای 28 ساڵ لە ئەفریقا دۆزرایەوە

سەیفوڵا لەگەڵ خێزان و منداڵەکەی لە ئەفریقیا گەڕانەوە

سەیفوڵا لەگەڵ خێزان و منداڵەکەی لە ئەفریقیا گەڕانەوە