وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم بۆ 964:

“وتاربێژی مزگەوتی بەخەتەوەری راگیراوە”

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، وتاربێژی مزگەوتی بەخەتەوەری راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.

عەقيد کارزان شێرکۆ وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم / سلێمانی بە 964ـی وت، “دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ 16.1.2026 لەمزگەوتی بەختەوەری گەڕەکی راپەڕینی شاری سلێمانی، وتاری رۆژی هەینی بووەهۆی دروستبوونی ناڕەزایی و گرژی و ئاڵۆزی لەمزگەوتەکەدا، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستبەجێ بۆ کۆتاییهێنان بەئاڵۆزییەکان وتاربێژەکەیان گواستەوە بۆ ئاسایشی سلێمانی”.

“هەڤاڵ فارس مەولود پیشەی ئەندازیارە و خۆبەخشانە وتاربێژی مزگەوتی بەختەوەرییە، دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت ناوبراو لە وتارەکەی ئەمڕۆیدا هەندێک دەستەواژەی نەشیاوی بەرامبەر بەکوردانی رۆژئاوا بەکارهێناوە و ئەمەش بووەتەهۆی ناڕەزایی لای نوێژ خوێنانی ئەو مزگەوتە”، عەقید کارزان وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش تۆمەتباری ناوبراو بەماددەی 240 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

بەڕێوەبەرى ئەوقاف سلێمانى بۆ 964: لێکۆڵینەوە لە وتارخوێ...

بەڕێوەبەرى ئەوقاف سلێمانى بۆ 964: لێکۆڵینەوە لە وتارخوێنەکەى مزگەوتى بەختەوەرى دەکەین