بەدەموچاوى داپۆشراوەوە

هێرشکرایە سەر بازگەیەکی بێجی؛ یەکێک لە هێرشبەرەکان کوژرا و یەکێکیان رایکرد

964+
سیروان خورشید- خورماتوو

لە بازگەیەکی قەزای بێجی، کەسێکی دەموچاو داپۆشراو پەلاماری کارمەندێکی داوە و دوای دروستبوونی گرژی، یەکێک لە هێرشبەرەکان بە فیشەکی کارمەندەکە کوژراوە.

مەحەمەد مەحمود، قایمقامی قەزای بێجی بە 964ـی راگەیاند، کارمەندەکە لە کاتی دەوامی ئاسایی خۆیدا بووە کاتێک کەسێکی دەموچاو داپۆشراو لێی نزیک بووەتەوە و دەستبەجێ پەلاماری داوە، هێرشبەرەکە کەسێکی تریشی لەگەڵدا بووە و ویستوویانە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری “کیای بارهەڵگر” هەڵبێن، بەڵام لە کاتی راکردنیاندا کارمەندەکە تەقەی لێکردوون و یەکێکیانی کوشتووە.

قایمقامی بێجی ئاماژەی بەوە کرد کە دوای پێکهێنانی لیژنەیەکی هەواڵگری، دەرکەوتووە رووداوەکە پەیوەندی بە کردەوەی تیرۆریستییەوە نییە، بەڵکو کێشەیەکی کۆنی تاوانکاری و شەخسی لە نێوان هێرشبەرەکان و کارمەندەکەدا هەبووە.

وەک باسى دەکات، لە ئێستادا کارمەندی بازگەکە بەپێی رێکارە یاساییەکان دەستبەسەر کراوە و هێرشبەری دووەم هەڵاتووە و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح

گورگ هێرشی کردەسەر ماڵێک و سێ ئەندامی خێزانێکی بریندار...

گورگ هێرشی کردەسەر ماڵێک و سێ ئەندامی خێزانێکی بریندارکرد