بەڵام بەڕۆژ

گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ عێراق بەردەوامن

964+

وریا فەتاح

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا بە رێکی بەردەوامن، بەڵام گۆڕانکاری لە کاتی گەشتەکانی کۆمپانیا تورکییەکاندا کراوە و گەشتە شەوانەکانیان نەماون.

مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەى عێراق رایگەیاند:گەشتەکانی کۆمپانیا تورکییەکان لە کاتی “شەو”ـەوە گواستراونەتەوە بۆ کاتی “رۆژ”.

دەشڵێت: ئەم بڕیارە وەک رێکارێکی “کاتی” وەرگیراوە و هاوشێوەی کۆمپانیاکانی تری فڕۆکەوانی لێهاتووە.

روونیشى کردووەتەوە کە گەشتەکانی کۆمپانیا عێراقییەکان هیچ گۆڕانکارییان تێدا نەکراوە و بە هەمان شێوەی پێشوو، بە شەو و بە رۆژ بەردەوامن.

ئەم بڕیارە لەکاتێکدایە کە ئاڵۆزییە ئەمنییەکانی ناوچەکە کاریگەرییان لەسەر کاتی گەشتە ئاسمانییەکان دروست کردووە.

تائێستا گەشتەکانى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر بۆ تور...

تائێستا گەشتەکانى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر بۆ تورکیا هەڵنەوەشاونەتەوە