سزای بەدواوەیە

خوێندکار و فەرمانبەرانی زانکۆ سەیارە لە دەرەوە رامەگرن

964+

ئەحمەد مستەفا

سەرۆکایەتیی زانکۆی سلێمانی داوا لە مامۆستایان و خوێندکاران دەکات ئۆتۆمبێلەکانیان لە شەقامە سەرەکییەکانی دەرەوەی زانکۆ رانەگرن، کاتێک بەیانیان دێن بۆ دەوام و لۆدێکی زۆر لەسەر قەراخ شەقامکان دروست دەبێ.

چونکە، رێکارەکانی هاتوچۆ جێبەجێ دەکرێت و سزای دارایی بەدوادادێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 14.1.2026، زانکۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و رێکخستنی هاتوچۆ و کەمکردنەوەی قەرەباڵغی، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رێکارەکانی هاتوچۆ لە شەقامە سەرەکییەکانی دەوروبەری زانکۆ جێبەجێ دەکات.

زانکۆکە داوا لە مامۆستایان و خوێندکاران دەکات بۆ ئەوەی دووربن لە سزای دارایی و وەک ئەرکێکی شارستانی، ئۆتۆمبێلەکانیان تەنیا لە گەراج و شوێنە تەرخانکراوەکانی زانکۆ رابگرن.

هەروەکو زانکۆکە باسی کردووە، راگرتنی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامە سەرەکییەکانی دەرەوەی زانکۆ قەدەغەیە و لێپرسینەوەی یاسایی بەدوادادێت.

خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی بەم شەوە...

خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی بەم شەوە هاتنەسەر جادە