دیمه‌نێك له به‌نداوى توڕه‌جار.... فۆتۆ: به‌نداوه‌كانى هه‌رێم
گلدانەوەی ئاو لە به‌نداوێكی نوێى گه‌رمیان ده‌ستیپێكرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى گه‌رمیان بۆ یه‌كه‌مجار ده‌ستكرا به گلدانه‌وه‌ى ئاو له به‌نداوێكی تازه دروستكراودا، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى به‌نداوه‌كانى هه‌رێمیش ده‌ڵێت، ئه‌و به‌نداوه به هه‌زاران مه‌تر سێجا ئاو ده‌گرێت.
لە سنووری ئیدارەی گەرمیان، حكومەتی هەرێم چه‌ند بەنداوێكی دروست كردووه، تازه‌ترینیان به‌نداوى توڕه‌جاره له سنوورى ناحیه‌ى شێخ نه‌ویل، ئێستا ده‌ست به گلدانه‌وه‌ى ئاوى تێدا كراوه.
به پێی زانیارییه‌كانى 964 كه له به‌نداوه‌كانى هه‌رێم ده‌ستی كه‌وتووه، به‌نداوى توڕه‌جار له ساڵى 2013 ده‌ست به كارى دروستكردنى كراوه، به‌ڵام به هۆى هه‌ندێك گرفته‌وه ماوه‌یه‌ك كاره‌كانى وه‌ستا، دواتر له ساڵى 2022 كاره‌كانى ته‌واو كرا.
رەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێمی كوردستان به 964ـى راگەیاند “به‌نداوى توڕه‌جار تازه كاره‌كانى ته‌واو بووه، ئێستاش له قۆناغى وه‌رگرتنى ئه‌و به‌نداوه‌ین، كه به رێژه‌ى یه‌ك ملیۆن و700 هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو له‌خۆده‌گرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئێستا دەستكراوه بە گلدانەوەی ئاو له‌و به‌نداوه.
به پێی زانیارییه‌كانى 964، سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به‌ردی بناغه‌ی سێ به‌نداو له سنوورى گه‌رمیان دانرا، كه دوو له‌و به‌نداوانه له گونده‌كانی تاڵه‌وان و كانی گوڵی سه‌ر به ناحیه‌ی شێخ ته‌ویله و ئه‌ویتریان له گوندی دوانزه ئیمامی قه‌زای كفری بوو.