كەشوهەوا نالەبارە

دەروازەی حاجی ئۆمەران: ئەگەر زۆر ناچار نەبوون سەردانمان مەكەن

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئاگاداری هاوڵاتیان و گەشتیارانی كوردستان و ئێرانیش دەكات، ئەگەر زۆر پێویست و ناچار نەبوون، سەردانی دەروازە نەكەن و رەوشی كەشوهەوا نالەبارە.

دەروازەكە لە راگەیاندراوێكدا ئەمڕۆ چوارشەممە 14.1.2026 دەڵێن، بەهۆی هاتنی بەفرێکی زۆر و بەردەوامیی بارینی بەفر و سەختی رێگاکان و نالەباریی کەشوهەوا، داوا لە تەواوی گەشتیاران و هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئیران دەکەینەوە، ئەگەر زۆر ناچار نەبن بۆ هاتوچۆ سەردانی دەروازەکە نەکەن.

هەروەها دەڵێن، لە باشتربوونی هاتوچۆ و رێگاکان دواتر ئاگادارتان دەکەینەوە.

ئەمڕۆ لە سنووری ناحیەی حاجی ئۆمەران و قەزای چۆمان بەهۆی سەرما و بەفروبارانەوە كراوە بە پشووی فەرمی و قوتابخانە و فەرمانگەكان داخراون.

لە حاجی ئۆمەران مەترو نیوێک بەفر ماوە و بەفری تری تێکرد...

لە حاجی ئۆمەران مەترو نیوێک بەفر ماوە و بەفری تری تێکردەوە