بوو بە شەشەمین کۆگا لەهەرێمی کوردستان

یەکەم کۆگای وەڵامدانەوە بۆ رووداوە نەخوازراوەکان لە سۆران کرایەوە

964+

فەرهاد حەسەن

ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان دەڵێت، وەزارەتی ناوخۆ لە بەرەوپێشبردنی سیستەمی بەڕێوبردنی قەیران و کارەسات بەردەوامە و بۆ ئەم مەبەستەش یەکەم کۆگای وەڵامدانەوەی لە ئیدارەی سۆران کردەوە.

کردنەوەی ئەم کۆگایە لە چوارچێوەی پڕۆژەی هاوبەشی نێوان وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی ئەڵمانیا، ئاژانسی فیدڕاڵی ئەڵمانی بۆ هاوکاری تەکنیکی THW یە، کە تێیدا بۆ بەرەوپێشبردنی سیستەمی بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات لە هەرێمی کوردستان سوود لە ئەزموون و پشتیوانی ئەم وڵاتە وەردەگیرێت.

کۆگاکەی سۆران لەسەر رووبەری سێ هەزار و 500 مەتر دووجا دروستکراوە، کە تێیدا هەریەك لە دانانی “سیستەمی ئاگرکوژێنەوە، کامێرا، ژووری چاودێری، کەلوپەلی بەهاناوەچوون، بەڕاد، چەندین بابەتی دیکه”، و لە داهاتوویەکی نزییشکدا کارەبای سۆڵەریش بۆ کۆگاکە دابین دەکرێت، ئەمەش سەرەڕای فۆرك لیفت و بارهەڵگرو چەندین کەلوپەلی تر.

ئەمە شەشەمین کۆگای وەڵامدانەوەیە لە هەرێمی کوردستان و باس لەوەشکراوە، لە ئێستادا ئامادەکاری بۆ دروستکردنی حەوتەمین کۆگای وەڵامدانەوە لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەکرێت.

لە رانیە چەند تاقیگە و کۆگایەکی دەرمان سزادران و داخرا...

لە رانیە چەند تاقیگە و کۆگایەکی دەرمان سزادران و داخران

لە ئیدارەى راپەڕین؛ کۆگایەکى مۆدێرنى هەڵگرتنى کلۆر در...

لە ئیدارەى راپەڕین؛ کۆگایەکى مۆدێرنى هەڵگرتنى کلۆر دروست دەکرێت