لەماوەی مانگێکدا سەردان بکەن
100 خێزانی دیکەی مەخمور قەرەبووی مادەی 140 وەردەگرن
964+
فەرهاد حەسەن
لیستێکی دیکەی قەرەبووکردنەوە بۆ 100 خێزانی دیکەی قەزای مەخمور بڵاوکرایەوە کە قەرەبووکردنەوەی مادەی 140 ی دەستووری عێراق دەیانگرێتەوە و داوایان لێکراوە سەردانی نووسینگەی ئەو مادەیە بکەن لە پارێزگای نەینەوا.
بەپێی ئاگادارییەکی نوسینگەکە، ئەو هاوڵاتییانەی سوودمەندن لە قەرەبووەکانی لیژنەی ماددەی 140ی دەستوور لە نووسینگەی نەینەوا، ئەوانەی ناویان لەو قۆناغ و وەجبەیەدا هاتووە و لیستەکە بڵاوکراوەتەوە، سەردانی نووسینگەی لیژنەکە لە نەینەوا بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکەکانیان.
ناونیشانی نووسینگەکە لە نەینەوا کەوتووەتە گەڕەکی جەوسەق، نزیک زانکۆی نەینەوا، پشتی مەلەوانگەی ئۆڵۆمپی.
پێویستە ئەوانەی ناویان بڵاوکراوەتەوە لە ماوەی یەک مانگدا سەردانی نووسینگەکە بکەن، بە پێچەوانەوە وەرگرتنی چەکەکان لە نووسینگەی لیژنەکە دەبێت لە شاری بەغدا.
پێویستە خاوەن چەکەکە (لە ژیاندا مابێت) و دوو وێنەی نوێ و ناسنامەی باری شارستانی نەینەوا و کارتی نیشتەجێبوونو فۆرمی خۆراکی نوێ و کارتی دەنگدەری نەینەوا وەکالەتەکانی ساڵی 2022 و تەواوی بەڵگەنامەکانی خێزان بەپێی فۆرمی خۆراکی پێبێت دوو دانە لەهەموو ئەو بەڵگەنامانە بە کۆپیکراوی پێشکەشی نووسینگەی مادەی 140 لە نەینەوا بکات.