دوو قوتابی گیانیان لەدەستدابوو

شوفێری رووداوەکەی وەرتێ خۆی رادەستی پۆلیس کرد

964+

ئەحمەد مستەفا

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند، ئەو شوفێرەی ببووە هۆكاری گیانلەدەستدانی خوشك و برا قوتابییەكەی گوندی سەرنەوس لە سنووری شارەدیی وەرتێ، خۆی ڕادەستی پۆلیس كرد.

لەو بڵاوکراوەیەدا کە 964 بینوویەتی، هاتوچۆی سۆران باسی لەوەشکردووە، لە بنکەی پۆلیسی وەرتێ، تۆمەتبار بە پێی ماددەی 24 لە یاسایی هاتوچۆ ڕاگیراوە و ئۆتۆمبێلەکەشی لە جۆری “پیکاب دێر” دەستی بەسەردا گیراوە.

پێشتر، شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ بە 964ـی وت، لە گوندی سەرنەوس ئۆتۆمبێلێک لە دوو قوتابی داوە و بەسەختی برینداربوون و بەپەلە رەوانەی فریاکەوتنی سۆران کراون، دواتر بەرەڤان سەباح بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سۆران بە 964ـی وت، هەردوو قوتابییەکە لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.

قوتابییەکان خوشک و برایەکن، یەکێکیان پۆلی یەکی سەرەتایی و ئەوەی دیکەشیان پۆلی پێنجی سەرەتاییە و تەمەنیان لە نێوان حەوت بۆ 10 ساڵدایە.

د. بەرەڤان سەباح وتیشی، ئەو خوشک و برایە لەکاتی چوونیان بۆ قوتابخانە و هەر لە گوندەکەی خۆیان تووشی ئەو رووداوە بوون.

ئۆتۆمبێل لە خوشک و برایەکی دا؛ هەردووکیان گیانیان لەدە...

ئۆتۆمبێل لە خوشک و برایەکی دا؛ هەردووکیان گیانیان لەدەستدا