رۆژانە نزیکەی دوو تۆن

شاره‌وانی هه‌ولێر دەڵێت 684 هەزار تۆن زبڵ و خاشاک لەساڵی 2025 کۆکراوەتەوە

964+

فەرهاد حەسەن

بەپێی ئامارێکی فەرمی شارەوانی بێت ساڵی رابردوو لە رێگەی تیمەکانیانەوە تواندراوە 684 هەزار تۆن زبڵ و خاشاک کۆبکرێتەوە و ژێرخاکیان خستووە.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر ئەو‌ ئامارەی رایگه‌یاندووه‌، کە لە ساڵی 2025 ئەو بڕە زبڵ و خاشاکە کۆکراوەتەوە و گەیانراوەتە زبڵخانەی کانی قرژاڵە و لەوێ ژێر خاک کراون.

شاره‌وانی هه‌ولێر ئاشكراشی كردووه‌، سەرەڕای تۆمارکردنی سەرپێچیەکانی هەموو ئەو بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلانەی بە نایاسایی لە شوێنی قەدەغەکراو زبڵ و خاشاک دەڕێژن و لێپچینەوەیان لەگەڵدا كراوه‌ کە ئەوەش بۆتە هۆی کاریگەری و بارگرانی لەسەر لیژنەو تیمەکان كه‌ بتوانرێت ژینگەیەکی پاک و خاوێن و باشتر فەراهەم بکرێت.

قوڕ و لیتە و زبڵ و خاشاک گەڕەکێکی هەراسان کردووە

قوڕ و لیتە و زبڵ و خاشاک گەڕەکێکی هەراسان کردووە

ھەفتەیەکە زبڵ و خاشاکی گەڕەکێکی دەربەندیخان کۆنەکراوە...

ھەفتەیەکە زبڵ و خاشاکی گەڕەکێکی دەربەندیخان کۆنەکراوەتەوە