دەست بە ئاوەوە بگرن

چاککردنەوەى بۆرى ئیفراز3؛ تا 24 کاتژمێر ئاو نایەتەوە

964+
وریا فەتاح

لە کاتژمێر 8:35 خولەکى بەیانى ئەمڕۆوە، بۆرى ئاوى ئیفراز3ـى هەولێر شکاوە، لە ئێستادا تیمەکان سەرقاڵى چاککردنەوەین، بەڵام 16 کاتژمێرى پێویستە تا چاک دەکرێتەوە.

ئەندازیار بێستون یاسین، سەرپەرشتیارى چاککردنى و بۆرى ئیفراز3 بە 964ـى وت،”لە دوانیوەڕۆوە دەستمان کردووە بە چاککردنەوەى بۆرییەکە، 12 تا 16 کاتژمێرى پێویستە و تا 24 کاتژمێر ئاو نادرێت بەو گەڕەک و ماڵانەى لەسەر بۆرییەکەن”.

وتیشى،”هۆکارى شکانى بۆرییەکە کۆنییەتى و چیتر تواناى بەرگە گرتنى نییە و بەشى زۆرى گۆڕاوە و ئەوەى تریش دەگۆڕێت”.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

دیسان بۆری ئاوی ئیفراز سێ شكا

دیسان بۆری ئاوی ئیفراز سێ شكا