هەڕەشەی رێگا داخستن دەکەن
10 رۆژە 100 ماڵی گەڕەکی شۆرجە بێ کارەبان داوای محاویلەیەکی نوێ دەکەن
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
ژمارەیەک هاوڵاتی کە دانیشتوانی گەرەکی شۆرجە کەرکوکن گردبونەوە لە دژی ئەوەی ماوەی 10 رۆژە محەویلەیەکی کارەباکەیان بردراوە بۆ چاککردنەوە تاوەکو ئێستا نەگەڕاوەتەوە لە ئێستاشدا 100 ماڵ بێ کارەبای نیشتیمانی و مۆلیدەن، دەشڵین ئەگەر لەماوەی دوو رۆژ چارەسەر نەکرێت، شەقامی سەرەکی دادەخەن و تایە دەسوتێنن.
شێرزاد رەشیدم دانیشتوی گەڕەکەکە بە964ـی وت،کێشەی محاویلەیان هەیە چاک دەکرێت و تێکدەچێتەتوە زۆرجارانیش 40 هەزار دینار دەدەنە کارمەندەکانی فەرمانگەی کارەبا، کەچی ئەوە حاڵمانە.
وتیشی “رۆیشتین بۆ ماڵ پارێزگاری کەرکوک لە ماڵ نەبوو لەگەڵ سکرتێرەکەی قسەمان کرد دوای سێ رۆژ محاویلەکەیان برد بۆ چاککردنەوە”.
نەبیل ئەحمەد دانیشتوییەکی دیکەی گەڕەکە بە 964ـی وت، کێشەکەمان بۆ ساڵێک بەر لە ئێستا دەگەرێتەو یا فیوز دەکات یاخود دەتەقێت حکومەتێک نەتوانێت محاویەلەک دابین بکات بۆ هاوڵاتی ، قوتابخانەکەش لەسەر ئەو محایلەیە، ئەی چی پێدەکرێت؟
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن