وەک هاوسۆزیەک بۆ کوردانی رۆژئاوا
کۆمێنتارە کوردەکەی کەرکوک لە کەناڵەکەی ئەحمەد شەرع کشایەوە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
وەک هەڵوێستێک لە دژی ئەوەی بەرامبەر بە کوردانی رۆژئاوا دەکرێت کۆمێنتارە کوردەکەی بەرنامەی کۆمێنتار ستادیۆمی کەناڵەکەی ئەحمەد شەرع کشایەوە.
ئەنجام شەوالی بە964ـی وت، هەرچەندە کۆمێنتاری کەناڵی ئاسمانی کەرکوکم بەڵام لەماوەی پێشوودا بەشداری پرۆگرامی ـ کۆمێنتار ستادیوم ـ کرد لە کەناڵی ميسكى سورى سەر بە حکومەتی سوریا.
وتیشی، سەرەڕای بوونم بە باشترین کۆمێنتاری مانگی تشرینی دووەم و بەربژێرم بۆ باشترین کۆمێنتاری ساڵ لەو کەناڵەوە بەهەموو شێوەیەک لە پڕۆگرامەکە کشامەوە.
ئەم هەڵوێستەش دژی ئەوەیە کە ئەوەی لەلایەن حکومەتی سوریایەوە بەرامبەر بە کوردانی رۆژئاوا دەکرێت ناحەقییە و جەمەدانییە کوردیەکەی ملم نادەم بە هەزار کەنالی ئاوها، ئەنجام شەوالی وای وت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی