ماڵ بەبەخشین کەم ناکا

ڕێبین خاوەن کارە و فریای بێ زمانەکان کەوتووە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

خاوەنکارێک کە مریشکی فرێش ئامادە دەکات، رۆژانە حاوییەک لە قاچە مریشک و بەشێک لە پاشماوەکانی مریشک دەدەن بە ئاژەڵ دۆستەکان و ئەو هاوڵاتییانەی داوایان لێ دەکەن.

خاوەنکارەکە دەڵێ، مەبەستمانە زۆرترینی ئەو هاوکارییانە بۆ سەگ و ئاژەڵە بێلانەکانی دەرەوەی ناو شاری سلێمانی بڕوات، چونکە ئەوان دوورەدەستن و درەنگتر خورادنیان پێ دەگات،

رێبین ئەوڕەحمان ئەو خاوەنکارەیە، ئەو داوا لە هاوپیشەکانی دەکات یارمەتیدەریان بن و ئەوانیش بەشێک بن لە تێرکردنی ئاژەڵە بێلانەکان، چونکە ئەوە بەڵێنی خودایە ماڵ بە بەخشین کەم ناکات.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

"گەلی کورد لە سوریا ئەم سەقافە داعشییەی ناوێ کە دەیانەوێ بیسەپێنن"