چیرۆکى کاندیدە بێ بەختەکە

ئومێد پاڵانى؛ شەش جار کاندید بووە و هیچ جارێک دەنگى نەهێناوە

964+

وریا فەتاح

تائێستا شەش جار خۆى بۆ پۆستە جیاجیاکان کاندید کردووە، لە سەندیکاى رۆژنامەنوسانەوە بگرە، تا دەگات بە سەرۆکایەتى هەرێم و کۆمارى عێراق، بەڵام سندوقەکانى دەنگدان هیچ کاتێک دەنگى ئەویان نەگرتووەتە خۆى، ئەمە چیرۆکى “ئومێد پاڵانى”یە، یەکێک لە کاندیدەکانى سەرۆک کۆمار.

ئومێد پاڵانى لە چاوپێکەوتنێکى دا لەگەڵ 964 رایگەیاند، ئەمجارە ئەزموونى زیاترى وەرگرتووە و ئومێدى هەیە دەربچێت.

تەنیا نزار ئامێدى و مەلا بەختیار بە رکابەرى خۆم دەزانم

پاڵانى لەبارەى کاندیدەکانى سەرۆک کۆمار، وتى،”هیچیان بە کاندیدى خۆم نازانم، بەڵام لە رۆژى دەنگدان تەنیا نزار ئامێدى و مەلا بەختیار بە رکابەرى خۆم دەبینم”.

ئەو کاندیدە وەکخۆى دەڵێت، تەنیا نییە و تیمێکى گەورەى راگەیاندن و راوێژکارى لە پشتییەتى و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و کاروبارى راگەیاندنى بۆ رایى دەکەن.

ئەگەر ببم بە سەرۆک کۆمار درۆنى ئومێد پاڵانى بەرهەم دەهێنم و دوو بەرمیل نەوت بە هاوڵاتیان دەدەم

ئەو کاندیدە پلان و بەرنامەى زۆرى هەیە و دەڵێت: ئەگەر ببم بە سەرۆک کۆمار، درۆن بەرهەم دەهینم و ناوى دەنێم “درۆنى ئومێد پاڵانى”، لە نەسرییەى و بودجەى سەرۆکایەتى کۆماریش، بۆ وەرزى زستان دوو بەرمیل نەوت بۆ هاوڵاتیانى هەرێم دابین دەکەم.

“رۆڵ و کاریگەرى دەگەڕێنمەوە بۆ سەرۆکایەتى کۆمار، ئەگەر کێشەى موچە و بودجەى فەرمانبەرانى هەرێم چارەسەر نەبێت کودەتا دەکەم”، پاڵانى واى وت.

لە

لە "بەشیر شۆ"وە بۆ کۆشکی سەلام؛ ئەحمەد بەشیر کاندیدبوونی بۆ سەرۆک کۆمار راگەیاند