ئیستانبوڵ، دوبەى و دەوحە رایان گرتووە

هەردوو فڕۆکەخانەى هەولێر و سلێمانى بۆ 964: گەشتەکانمان بۆ تاران رانەوەستاون

964+

وریا فەتاح

کۆمپانیا گەورەکانی فڕین لە ناوچەکە، بەهۆی پەرەسەندنی ناڕەزایەتییەکان و پچڕانی هێڵی ئینتەرنێت لە ئێران، دەیان گەشتیان بۆ شارە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە هەڵوەشاندەوە، بەڵام تائێستا هیچ بەرنامەیەک نییە بۆ هەڵوەشاندنەوەى گەشتەکانى هەردوو فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر و سلێمانى.

ئەحمەد هۆشیار، بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر بە 964ـى وت،”تائێستا هیچ شتێکمان بەدەست نەگەیشتووە بۆ هەڵوەشاندنەوەى گەشتەکان بۆ تاران”.

ئاشکراشى کرد، ئەم سێ رۆژە هیچ گەشتێکیان نییە بۆ تاران، بەڵام رۆژى چوارشەممە، گەشتێکیان هەیە.

هاوشێوەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر، لە فڕۆکەخانەى سلێمانى نێودەوڵەتیش هیچ بەرنامەیەک نییە بۆ هەڵوەشاندنەوەى گەشتەکان، دانا محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆکەخانەکە بە 964ـى وت،”تائێستا ئاگادار نەکراونەتەوە لەوەستاندنى گەشتەکان بۆ تاران”.

وتیشى،”هەرچەندە ئەمڕۆ هیچ گەشتێک نییە، بەڵام سبەینێ گەشتێک هەیە بۆ تاران و تائێستاش بەرنامەى گەشتەکە وەکخۆیەتى”.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە رۆژى هەینییەوە، گەشتە ئاسمانییەکان لە تورکیا، ئیمارات و قەتەرەوە بۆ ناو ئێران رووبەڕووی پەککەوتن بوونەتەوە.

وردەکاریی هەڵوەشاندنەوەی گەشتەکان:

هێڵە ئاسمانییەکانی تورکیا: کۆمپانیای (Turkish Airlines) 17 گەشتی خۆی بۆ تاران و شارەکانی دیکە هەڵوەشاندووەتەوە. هەروەها کۆمپانیاکانی (ئانادۆڵو جێت) 6 گەشت و (پێگاسۆس)یش سەرجەم گەشتەکانی ئەمڕۆیانیان بۆ ئێران ڕاگرتووە.

فڵای دوبەی (Fly Dubai): لانی کەم 17 گەشتی تەنیا لە رۆژى هەینى بۆ تاران، شیراز و مەشهەد هەڵوەشاندووەتەوە.

هێڵی ئاسمانیی قەتەر:  رۆژى هەینى لانی کەم دوو گەشتی نێوان دۆحە و تارانی هەڵوەشاندووەتەوە.

هۆکارى سەرەکى هەڵوەشاندنەوەى گەشتەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە نزیکەى دوو هەفتەیە، ئێران رووبەڕووى شەپۆلێکى ناڕەزایەتى و خۆپیشاندان بووەتەوە و بەهۆیەوە هێڵى ئینتەرنێت لەو وڵاتە، پەکخراوە.

لەدواى وەستانى گەشتەکان هیچ فڕۆکەیەک نەهاتووەتە ئاسما...

لەدواى وەستانى گەشتەکان هیچ فڕۆکەیەک نەهاتووەتە ئاسمانى هەولێر