بەرەو باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بەڕێدەکەون

رۆیتەرز: هەسەدە لە شێخ مەقسود و ئەشرەفییە دەکشێتەوە

964+

وریا فەتاح

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دوای گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی سووریا، دەست دەکەن بە کشانەوە لە گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییەی حەلەب و بەرەو باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بەڕێدەکەون.

رێککەوتنەکە دوای ململانێیەکی سەخت و چەند رۆژە دێت، کە تێیدا سوپای سووریا و گروپە چەکدارەکانی سەر بە دیمەشق بە تانک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی فراوانیان کردە سەر ئەو دوو گەڕەکە و زیانی زۆری گیانی و ماددییان بە مەدەنییەکان گەیاند.

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە هێزەکانی هەسەدە و ئاسایش کە لەناو حەلەب بوون، لە رێگەیەکی پارێزراوەوە بگوازرێنەوە بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەری خۆسەر لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ رێگریکردن لە خوێنڕشتنی زیاتر و کۆتاییهێنان بەو گەمارۆ توندەی خرابووە سەر گەڕەکەکان.

لە چەند ڕۆژی رابردوودا، گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە رووبەڕووی هێرشێکی بێ وێنە بوونەوە، کە بووە هۆی لەکارکەوتنی نەخۆشخانەکان و ئاوارەبوونی هەزاران کەس.

حەلەب؛ سێ رۆژ شەڕ 43 کوژراوی لێکەوتەوە

حەلەب؛ سێ رۆژ شەڕ 43 کوژراوی لێکەوتەوە