تۆپباران کردنی گەڕەکە کوردییەکانی حەلەب - وێنە: ANHA
پەیامیان نارد
کۆماری عێراق لەدۆخی حەلەب نیگەرانە و گفتوگۆ بە چارەسەر دەزانێ
964+
ئەحمەد مستەفا
لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە دەربارەی رووداوەکانی شاری حەلەب وتی، بە نیگەرانییەکی زۆرەوە چاودێری ئەو گرژی و توندوتیژیانەی شاری حەلەبی سوریای دراوسێی دەکەن.
لە بەیاننامەیەکی سەرۆک کۆمار‌دا سەبارەت بە رووداوەکانی حەڵەب، داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەن دانبەخۆیاندا بگرن و بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و چارەسەری ئاشتیانە بۆ کێشەکان بکەن و خۆیان لە توندوتیژی بەدوور بگرن و کار بۆ وەستاندنی ئەو پێکدادانانە بکەن کە لە بەرژەوەندی هیچ لایەکیان نییە.
ئەو وتی، پشتیوانی تەواوی خۆمان دەردەبڕین بۆ چارەسەری ئاشتیانە کە بنەماکانی پێکەوەژیان و قبوڵکردنی یەکتر پتەوتر بکات و جەخت لەوە دەکەینەوە کە هەموو پێکهاتەکانی گەلی سوریا تەواوکەری یەکترن و دەبێت ئاشتی و دیالۆگ تاکە بژاردە بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەم دۆخە قەیرانەدا کە تێیدا هاوڵاتی مەدەنی و ژن و منداڵ دەبنە قوربانی.
لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق وتوویەتی، ئێمە پشتگیری هەموو ئەو هەوڵانە دەکەین کە ئامانجیان کەمکردنەوەی گرژییەکان و بەدەستهێنانی ئاشتی و سەقامگیریی هەمیشەییە لە ناوچەکە.
ماوه‌ی سێ رۆژه گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر حكومه‌تی سوریا تۆپباران و هێرشی زه‌مینی و درۆنی ده‌كه‌نه سه‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی شێخ مه‌قسود و ئه‌شره‌فییه و دوێنێش دوایین هۆشداریاندا خه‌ڵكی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه كه ماڵه‌كانیان چۆڵ بكه‌ن و بڕۆن.
لای خۆیەوە، هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆی حه‌له‌ب له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا گرووپه چه‌كداره‌كان چوار هێرشی یه‌ك له‌دوای یه‌كیان به سوودوه‌رگرتن له تانك و زرێپۆش ئه‌نجامدا و سه‌رجه‌م ئه‌و هێرشانه‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆوه به پاڵپشتی دانیشتووان به‌رپه‌رچدرانه‌وه كه به‌رگری له ژیان و بونیان ده‌كه‌ن له به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرشانه‌ی راسته‌وخۆ خه‌ڵكی سڤیل ده‌كه‌نه ئامانج.