"دیمەنە بڵاوکراوەکان کۆنن"

گومرگ و حکومەتی عێراق؛ باجی نوێ نەسەپێندراوە

964+

ئەحمەد مستەفا

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، چەند پەڕەیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڤیدیۆیەکیان دەربارەی بەرزکردنەوەی رەسمی گومرگی بڵاوکردووەتەوە کە هی ساڵی 2023یە، ئەو وتی، “حکومەت هیچ باجێکی نوێی نەسەپاندووە”.

عەوادی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی میدیای فەڕمی حکومەتی وتووە، چەند پەڕەیەک لە پێگەکانی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان دیمەنی کۆنیان بڵاوکردووەتەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2023 و باس لە ڕەسمی گومرگی دەکات بۆ سەر کەلوپەلی بەکاربردن، ئەوەش دوای ئەوەی کۆمپانیا بەرهەمهێنەرە عێراقییەکان داوایەکیان پێشکەش کرد بۆ پاراستنی بەرهەمەکانیان کە تەواوی بازاڕە ناوخۆییەکان دەگرێتەوە و خاوەن تایبەتمەندی و نرخێکی رکابەرن.

ئەو دەڵێ، جێبەجێکردنی رەسمی گومرگی بۆ پاراستنی بەرهەم، رێکارێکە هەموو وڵاتانی جیهان وەک یەکێک لە رێکارەکانی ئاسایشی نیشتمانی بۆ پاراستنی پیشەسازی و پەرەپێدانی و رەخساندنی هەلی کار جێبەجێی دەکەن.

ئەو وتی، وەک باج، حکومەت هیچ باجێکی نوێی نەسەپاندووە، هەروەک چۆن ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی گومرگ جەختی لێکردەوە، وە ئاماژەی بەوەشکرد، کە ئەسڵی بابەتەکە وەرگرتنی سپاردەی باجە لە دەروازە سنوورییەکان و گواستنەوەیەتی بۆ فەرمانگەی باج لە رێگەی سیستەمی ئەسیکۆداوە کە بەم دواییانە کەوتووەتە کار، بەو مەرجەی لە کۆتایی هەموو ساڵێکدا لەگەڵ بازرگانان و هاوردەکاران یەکلا بکرێنەوە.

هر ئەمڕۆ سامر قاسم، بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گومرگی عێراق رایگەیاند، هیچ باجێکی نوێ نییە کە بەسەر کاڵا هاوردەکراوەکاندا سەپێنرابێت، بەڵکو ئەوەی هەیە وەرگرتنی ‘سپاردەی باج’ و گواستنەوەیەتی بۆ دەستەی گشتیی باجەکان لە رێگەی سیستەمی ئەسیکۆداوە.

ئەسیکۆدا (ASYCUDA) سیستەمێکی ئەلیکترۆنییە و بە سیستەمی ئۆتۆماتیکیی زانیارییە گومرگییەکان دەناسرێت، لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بازرگانی و گەشەپێدان (ئۆنکتاد – UNCTAD) پەرەی پێدراوە و لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهاندا بۆ ڕێکخستنی کارە گومرگییەکان بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییە هاوچەرخەکان بەکاردێت.

سیستەمەکە کار دەکات بۆ هەژمارکردنی ڕەسمی گومرگی و باجەکان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی بەپێی جۆری کاڵاکە، کۆدی پێناسەی گومرگی، وڵاتی بەرهەمهێن و رێککەوتننامە بازرگانییەکان، سەرەڕای بەڕێوەبردنی زانیارییە گومرگییەکان بە ئەلیکترۆنی، ئەمەش مامەڵە کاغەزییەکان کەمدەکاتەوە و رێکارەکانی دەرهێنانی کاڵاکان خێراتر دەکات.

لە ساڵی نوێ دۆلار بەبێ باجی گومرگی بە بازرگانان نادرێ

لە ساڵی نوێ دۆلار بەبێ باجی گومرگی بە بازرگانان نادرێ