تراكسوتێكی وەرزشییە
جلەكەی سەرۆكی ڤەنزوێلا لە بازاڕی هەولێر نەماوە
964+
عەبدولعەزیز خالند
ئەو تراكسوتەكەی سەرۆكی ڤەنزوێلا نیكۆلاس مادۆرۆ لە شەوی دەستگیركردنەكەیدا لەبەری بوو، بووەتە ترێندی جیهانی و ئێستا لە بازاڕەكان دەستناكەوێت، لە بازاڕی هەولێریشدا هەر نەماوە.
تراكسوتەكە رەنگی رەساسییە و لە براندی نایكە، پەیامنێری 964 سەردانی چەند فرۆشگایەكی ئەو براندەی كرد و ئەوانیش وتیان ئەو جلە نەماوە.
ئیبراهیم دلێر كارمەندی یەكێك لە فرۆشگاكانی نایكە لە هەولێر و بە 964ی وت، لە دوای دەستگیركردنی مادۆرۆ، جلەكە بووە ماركەیەكی جیهانی و خەڵكیان كڕییان.
وتیشی، جلەكە وەرزشییە و بۆ خەویش دەبێت، داشكانیشی بۆ كرا و كرایە 134 دۆلار، بەڵام هەزوو هەمووی فرۆشرا، بەڵام لە رەنگەكانی دیكەی بەردەستە.
ئەو كارمەندە دەڵێت، خەڵك ئێستاش داوای دەكەن، بەڵام لە كۆمپانیاش نەماوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا