کەرکوک
گیانى لەدەستدا؛ منداڵێکى تەمەن سێ ساڵ کەوتە ژێر ئۆتۆمبێل
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 7.1.2026 لە گەڕەکی کۆبانێ شاری کەرکوک ئۆتۆمبێلێک منداڵێکی تەمەن سێ ساڵانی شێلا و بەر لەوەی بگات بەنەخۆشخانە، گیانی لە دەستدا.
سەچاوەیەک لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی بە 964ـی وت،” ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی منداڵێکی سێ ساڵان لەرەگەزی مێی بە ناوی “ئاسیا ئازاد” گەیاندرایە نەخۆشخانەکەمان”.
باسى لەوەشکرد، بە پێی وتەی کەس وکارەکەی، منداڵەکە لەبەردەم دەرگا بوە و ئۆتۆمبێلێک بەخێرای لێخوڕیوە خۆی پێ کێشاوە و کردویەتییە ژێرەوە.
ئاشکراشى کرد، شۆفێرەکە خۆی رادەستی پۆلیس کردوە، تەرمى منداڵەکەش رەوانەى پزیشکى دادى کراوە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح