لۆگۆی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
لە پۆلیسەوە بۆ خەڵک
مۆبایل مەدەن بە کەس، رەنگە تاوانی پێوە ئەنجامبدا
964+
ئەحمەد مستەفا
پۆلیسی سلێمانی، لەبارەی بەکارهێنانی مۆبایل و ئامێرەکانی پەیوەندی لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە، هۆشداری بە خەڵکی خانەخوێ دەدات، چونکە ئەگەری ئەنجامدانی تاوان هەیە بە ئامێرەکانیان.
بۆ جاری دووەمیش، داوای دانانی کامێرای چاودێری وەک رێکارێکی خۆپارێزیی گرنگ دەکات، کە رێکارێکە بۆ دۆزینەوەی بکەرانی تاوان.
ئەمڕۆ چوارشەمەممە 7.1.2026، پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا داوا لە هاوڵاتیان دەکات رێگە نەدەن هیچ کەسێکی نەناسراو مۆبایل یان ئامێرەکانی پەیوەندی بەکاربهێنێت بۆ پەیوەندیکردن یان ناردنی نامە، چونکە ئەگەری هەیە مەبەستی ئەنجامدانی تاوان بێت.
پۆلیسی سلێمانی، دانانی کامێرای چاودێری لە ماڵ و شوێنی کاردا رێکارێکی خۆپارێزیی باشدادەنێ و یارمەتیدەرێکی سەرەکییە بۆ پۆلیس لە دۆزینەوەی خێرای تاوانباران.