كۆنگرێسی ئەمریكا كاری لەسەر دەكات

“دەبێت پشتبەستنی عێراق بە غازی ئێران كۆتایی پێبێت”

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

ماڵپەڕی OilPrice.com کە بنکەکەی لە ئەمریکایە، دەڵێت کەمکردنەوەی پشتبەستنی عێراق بە غازی ئێرانی بووەتە ئەولەویەتی ستراتیژی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵە بەرفراوانەکان بۆ سنووردارکردنی نفوزی ئێران لە کەرتی وزەی ناوچەکەدا.

ماڵپەڕەکە لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کۆنگرێسی ئەمریکا تاوتوێی یاسایەک دەکات بە ناوی “یاسای سزاکانی وزەی ئێران” کە ئامانج لێی بەستنی سەروەت و سامانە سزادراوەکانە لە هەر شوێنێکی جیهان، بە عێراقیشەوە، ئەمە جگە لەوەی بە تەواوی هاوردەکردنی غازی ئێرانی قەدەغە دەکات.

سەرچاوەكە روونی کردەوە، ئەو پڕۆژە یاسایەی پێشنیاز کراوە، رێگری دەکات لە هەڵگرتنی ئەم قەدەغەکردنە لە هەر سەرۆکێکی ئێستا یان داهاتووی ئەمریکا، واتە سزاکانی سەر کەرتی وزەی ئێران لە چوارچێوەی یاسایی درێژخایەندا جێگیر دەکرێن، نەک لە رێگەی فەرمانی جێبەجێکردنەوە جێبەجێ بکرێن، کە ئەگەری گۆڕانکارییان هەیە.

لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سەرهەڵدانی کەسایەتییەکی لایەنگری ئێران بۆ پۆستی سەرۆکایەتی حکومەتی نوێی عێراق رەنگە ببێتە رێگر لەبەردەم پرۆژەکانی وزە لەو وڵاتەدا، کاریگەری نەرێنی لەسەر پلانەکانی هەمەچەشنکردنی سەرچاوەکانی وزەش هەبێت، هەروەها عێراق بەرەوڕووی زیادبوونی فشارەکانی ئەمریکا و نێودەوڵەتی دەبێتەوە، بە تایبەتی سەبارەت بە غاز و کارەبا.

هەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق بە تەواوی راگیرا

هەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق بە تەواوی راگیرا