هەواڵەکان
هەڵاتنی خۆر و دووکەڵ ئاسمانی هەولێری تەنی و لەمەودا چەپکەپیازیش دەکرێتە دیاری
+964
ژووری هەواڵ
لەگەڵ بەرەبەری هەڵاتنی خۆردا تەم و دوکەڵێکی زۆر بە شێوەی بازنەیی ئاسامانی لایەکی هەولێری بە تەواوی داپۆشیبوو، هۆکارەکەشی ئاگرێکی گەورە بوو لە کارگەیەکی چپس لە پیرزینی هەولێر، هێشتا شەش رۆژە لە ساڵی نوێیداین و ئەمە یەکەمین ئاگری گەورەی ساڵەکەیە لە هەولێر، جگە لە تیمەکانی بەرگری شارستانی، تیمەکانی هێزی زێرەڤانی و ئەندازەی پارکەکانیش بەشداربوون لە کۆنترۆڵکردن و کوژاندنەوەی ئاگرەکە کە زیاتر لە پێنج کاتژمێریان پێچوو.
دوای زیاتر لە پێنج کاتژمێر ئاگرەکەی کارگەی جپسی مارکۆ بەردەوامە
"دەنگێکی گەورە لە سەرەتای روودانی ئاگرەکەی پیرزین بیستراوە"
لە سنوورری سلێمانی رێگاوبان و رووداوی هاتوچۆ لەماوەی ساڵێکیدا حەشری کردووە و جەرگی دەیان کەسی سووتاندووە، بەپێی ئاماری پزیشكی دادی سلێمانی، ساڵی رابردوو زیاتر لە 500 حاڵهتی گیانلهدهستدان تۆماركراون و یهك لهسهر چواری حاڵهتهكانیش بههۆی رووداوەکانی هاتوچۆوه بووە.
ساڵی رابردوو 183 پیاو و 43 ژن به رووداوی هاتوچۆ لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە
ئیدی دنیایە و هەموو شتێکی تێدایە، چەپکەپیازیش لەبری چەپکەگوڵ لە پیاوێکەوە بۆ هاوژینەکەی کرایە دیاری و لەسەریشی نوسی، خۆشمدەوێیت پیاز خۆرەکەم، بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک لەلایەن گوڵفرۆشێکی هەولێرەوە کاردانەوەی لێکەوتەوە،
پیاوێک چەپکەپیازی بۆ هاوسەرەکەی کردە دیاری
رۆژانە رەنگە چەند جارێک ئۆتۆمبێلێک ببینن لەسەر شەقام لێی نوسراوە بە گەورەیی “کەشتی نوح” ئەمە ئەو ئۆتۆمبێلەیە کە هەزاران تەرمی گەیاندووەتە دوا مەنزڵگەی خۆی، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە جگە لەو خێرەی دەستی دەکەوێت دنیایەک چیرۆک و سەرگوزەشتەی جیاوزی لایە لەکاتی تەرم گواستنەوە و زیندووبونەوەی تەرم.