ئەوانەی هاوکار بوون لە رفاندنی

لە فەنزوێلا بەدوای ئەو کەسانەدا دەگەڕێن کە خیانەتیان لە سەرۆک کردووە

964+

فەرهاد حەسەن

دەزگا ئەمنییەکانی ڤنزوێلا، لە چوارچێوەی باری نائاسایی راگەیەندراو لە وڵاتدا، هەڵمەتێکی فراوانیان بۆ گەڕان بەدوای ئەو کەسانەدا دەستپێکردووە کە هاوکار و تێوەگلاو بوون لە رفاندنی ئەم دواییەی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆکی وڵاتەکەیان، لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە.

دەسەڵاتداران رایانگەیاندووە کە دەزگا ئەمنییەکان و پۆلیس لەسەرجەم ئاستە جیاوازەکاندا، رێنماییان پێگەیشتووە بۆ گەڕان بەدوای ئەو کەسانەی دەستیان هەبووە لە پرۆسە ئەمریکییەکەدا.

پێشتر میدیاکانی ئەمریکا ئاماژەیان بەوە کردبوو، کە سوپای ئەمریکا لە کاتی پرۆسەکەدا لە ناوخۆی خاکی فەنزوێلا هاوکاری پێگەیشتووە و کەسێک لە ناو بازنەی نزیکەکانی مادۆرۆ زانیاری بەردەوامی لەسەر شوێنی مانەوە و جوڵەکانی مادۆرۆ گواستووەتەوە.

دادگاییكردنی مادۆرۆ و هاوسەرەكەی بۆ 17ی ئادار دواخرا

دادگاییكردنی مادۆرۆ و هاوسەرەكەی بۆ 17ی ئادار دواخرا

مادۆرۆ و هاوسەرەكەی لە لایەن هێزی دێلتاوە دەستگیركراو...

مادۆرۆ و هاوسەرەكەی لە لایەن هێزی دێلتاوە دەستگیركراون